مۆنتێلای ڕاهێنەری یانەی فیۆرەنتینا بە ڕەسمی دانی بەوەدانا…

0

cuadrado_fiore_6مۆنتێلای ڕاهێنەری یانەی فیۆرەنتینا بە ڕەسمی دانی بەوەدانا…

نوچە.نێت:وەرزشی

ڕاهێنەری یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی شەوی رابردوو سەرجەم ئەو هەواڵانەی پشت ڕاستکردەوە کە باس لە هەواڵی ڕۆشتنی یاریزان “کوادرادۆ” دەکەن لە یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵییەوە بەرەو یانەی چێڵسی.
ڕاهێنەری یانە ئیتاڵییەکە هەروەك چۆن هەواڵی پەیوەندی کردنی یاریزان محەمەد سەڵاحی لە یانەی چێڵسییەوە بۆ یانەکەی دووپات کردەوە.

پەیوەندی کردنی یاریزان”کوادرادۆ”لە یانەی فیۆرەنتیناوە بۆ یانەی چێڵسی بە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت یاریزان محەمەد سەڵاح بۆ ماوەی 18 مانگ بە شێوازی خواستن یاری بۆ یانەی فیۆرەنتینا بکات.

مۆنتێلای ڕاهێنەری یانەی فیۆرەنتینا داوای لێبووردنی لە هاندەرانی یانەکەی کرد بەوەی کە کوادرادۆ یانەکەی بە جێهێشت و هەروەک وتی بڕیارێکی باش بوو بۆ یانەکەمان.
هەروەها مۆنتێلا وتی”سەرف کردنی ئەبڕە زۆرە پارەیە لە لایەن یانەی چێڵسی بۆ یاریزان کوادرادۆ ئەمە واتای ئەوەدەگەیەنێت کە ئەو یاریزانە یاریزانێکی بەتوانایەو هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com