ئەم خێزانە بەختەرەوە، هەموویان بەیەكەوە خۆیان كوشتنوجە.نیت.خەندان
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی یۆتای ئەمریكا، رایدەگەیەنن، ئەو خێزانە پێنج كەسیەی كە لە پایزی رابردوودا تەرمەكانیان دۆزرایەوە، بەخواردنی ژەمی زیاتر لە مەوادی هۆشبەر، لە ترسی “كۆتایی جیهان” هەر پێنجیان خۆیان كوشت.
رۆژنامەی ” دەیلی مەیل”ی بریتانی، رایگەیاند :” لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2014 پۆلیسی شاری سپرینگفیل لە ویلایەتی یۆتا، تەرمی هەر یەك لە بینیامین و كریستی ستراك لەگەڵ هەرسێ مناڵەكەیان بەناوەكانی : بینسۆن (14) ساڵ، ویستۆن (12) و زیوون (11 ساڵ) لە ماڵەكەیاندا دۆزییەوە و بەتەنیشت تەرمەكانیشەوە چەند پەرداخێكیان دۆزییەوە كە مادەی هۆشبەریان تێدابوو”.
سكووت ڤینلایسۆن، فەرماندەی پۆلیسی سپرینگفیل رایگەیاند :” هاوڕێیانی ژن و مێردەكە، وتیان كە ئەوان بەردەوام لە ترس و دڵڕاوكێدابوون لەوەی كارەساتێك دەكەوێتەوە، ژمارەیەك هاوڕێی تریشیان، دەڵێن، ئەوان باوەڕیان بە ژیانێكی باشتر هەبووە، باوەڕیشیان وابووە دوای خۆكوشتنیان دەژنە ئەو ژیانە”.
پۆلیسی ئەو شارە، چەند نامەیەكی كۆنی دایكەكەیان دۆزیوەتەوە كە بۆ زیندانیكراوێك ناردوویەتی و ئەو زیندانیكراوە هەموو ئەندامانی خێزانەكەی خۆی كوشتووە بۆ ئەوەی ” لە خراپەی خەڵك دووریان بخاتەوە”.
بەپێی لێدوانی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئەو خێزانە، پیاو و ژنەكە لە ترسێكی بەردەوامدا دەژییان و ویستوویانە لە مردن هەڵبێن.