
زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م ئه‌ندامن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، خۆیان ته‌سلیمی بارودۆخه‌كه ناكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانێكی چاكتر بژین و ته‌نانه‌ت بیر له داهێنانیش ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كچه چینیه ته‌مه‌نی 21 ساڵه. ناوی هو هویانه، له خێزانێكی لادێی ده‌ژیت. ئه‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ قاچێكی كارناكات و ته‌نها قاچێكی نه‌بێت. ئێستا ئه‌و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆمانێك ده‌نوسێته‌وه تا ئێستا چه‌ند به‌شێكی ته‌واو كردووه. كه 60 هه‌زار وشه ده‌بێت هه‌مووشی به یه‌ك پێ تایپ كردووه. له هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه‌ی باوكی هو هویان، به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مایلی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، كه كچه‌كه‌ی به وه‌رگیرانی ژێرنووسی ته‌له‌فزیۆنه‌كان خۆی فێری خوێنده‌واری كردووه.
به‌ته‌نها پێیه‌ك رۆمانێكی 60 هه‌زار وشه‌یی نووسیوته‌وه
0
Share.