
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان فرانسیسكۆ بۆ ڤالا‌نتاینی ئه‌مساڵ، داهێنانێكی بۆ عاشقه دڵشكاوه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی سرسركه‌یه‌كه كه ناوی كۆنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت. ئه‌مساڵ هه‌ر زوو ئه‌و باخچه‌یه ده‌ستی به‌رێكڵامكردن كردووه، له‌رۆژی خۆشه‌ویستی كه له 14 مانگی داهاتووه، سرسركه‌یه‌ك یان دوپشك به عاشقه دڵشكاوه‌كان ده‌دات، له‌رێكلامی په‌یجه‌كه‌ی خۆی ئه‌و باخچه‌یه نووسیویه‌تی” بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه دۆڕاوه‌كه‌ت له رۆژی خۆشه‌ویستی سرسركه‌یه‌ك بۆخۆت هه‌ڵگره، وه‌ك قه‌ره‌بووی خۆشه‌ویستی پێشووت”.
ئه‌مساڵ له‌ڤالانتاین سرسركه به عاشقه دڵشكاوه‌كان ده‌درێت
0
Share.