گوگڵ: ئینتەرنێت كۆتایی دێت

0
ئيريك شميدت

ئيريك شميدت

گوگڵ: ئینتەرنێت كۆتایی دێت

نوچەنێت-cnbc

كۆتاییهاتنی ئینتەرنێت نزیكبۆتەوە، لانیكەم ئەو شێوازە ئێنتەرنێتەی ئێستا.
ئەمە وتەی كەسێكە كە زۆر شت لەبارەی ئینتەرنێتەوە دەزانێت.
رۆژی پێنجشەممە و لەكاتی قسەكردنی لە كۆڕگەی ئابووری داڤۆس، لە سویسرا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گوگڵ ئیریك شمیدت وتی ئەم ئینتەرنێتەی ئێستا كۆتایی پێدێت، چونكە ئیدی ئینتەرنێت دەبێتە بەشێك لە هەموو بابەت و خزمەتگوزارییەك.
شمیدت وتی “چەندین IP ئەدرێس درووستدەبن، چەندین ئامراز، سێنسەر، پۆشاك، تەناتە شتگەلێك كە ناشیان بینی”. بە وتەی شمیدت لە داهاتوو ئینتەرنێت هەموو كاتێك و لە هەموو شوێنێك راستەوخۆ و بەشێوازی جیاواز لەگەڵمان دەبێت.
كۆمپانیای گوگڵ خۆی ئامادەكردووە تا بۆ داهاتوو ئەو جۆرە ئینتەرنێتە دابین بكات كە شمیدت باشی دەكات.
لە پلانی ئێستای گوگڵدایە ناوچە دوورە دەستە دابڕاوەكان بە جیهان بە ئینتەرنێت بەستێتەوە، ئەوەیش لە رێگای تۆڕی ئینتەرنێتی مانگە دەستكردەكانەوە.
جگە لەوانە، گوگڵ بە نیازە هەر ئەمساڵ مۆبایلی تایبەت بەخۆی بخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com