ژنێكی به‌ساڵچووی ئه‌مریكی بریاری داوه وه‌سیه‌تی مێرده‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات كه له ساڵی 1997 به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مردووه، جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تاماوه ئه‌و ژنه به كه‌شتیه‌كی پله‌نایاب له‌ده‌ریا بژیت كه تێچووی ساڵانه‌ی 164 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌و ژنه ناوی لی واچستیته‌ره ته‌مه‌نی 86 ساڵه، پێشتر له‌ویلایه‌ت فلۆریدایه ژیاوه، به‌ڵام كاتێك مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت ئه‌وا بریار ده‌دات خانووه‌كه‌ی بفرۆشێت، ئه‌و په‌نجا ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیاوه، ئێستاش ده‌یه‌وێ وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌ی ئه‌و به‌جێ بگه‌ینێ. وه‌سیه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌یفی و سه‌فای خۆی بكات و ته‌نها له‌ناوكه‌شتیه نایابه‌كان بژیت، ئه‌و ژنه 18 ساڵه له‌ده‌ریایه 200 گه‌شتی به‌ده‌وری جیهان كردووه. 100 وڵاتیشی بینیوه.
