ئافرهت بۆی نییه بچێته ئهو شوێنهنوچە.نیت.ووشە
چیای ئاسوس یان ویلایەتی چیای پیرۆز، دەكەوێتە باكوری یۆنان، ناوچەیەكی سۆفیگەرییە و چەند راهیبێك لە كەنیسەی ئەرسەدۆكسی تێیدا دەژین، دەكەوێتە سەر دەریای ئیجە و لە سەردەمی كلاسیكدا بە نیمچە دوورگەی كالسیدیس باكتی ناو دەبرا، ئێستە ناوچەیەكی سیاسی بە ویلایەتی چیای پیرۆز ناسراوە و سەربەخۆی خۆی هەیە، ئەو چیایە بە چیای رووحی دەسەڵاتی پاتریاكی قوستەنتینیەی جیهانی دادەنرێ و پایتەختەكەی ناوی كاریس، هاوكات چیاكە لەچواچێوەی شوێنەواری جیهانی ناوی لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆمار كراوە.
بۆ نەوروژانی راهیبە پیاوەكانی ئەو ناوچەیە، چوونی ئافرەت بەهەموو شێوەیەك بۆ ئەو ناوچەیە قەدەخەیە، تەنانەت مێیەی گیاندارە ئالیكخۆرەكانیش قەدەخەكراوە، تەنیا پشیلە و مریشك نەبێ، هۆكارێكی تری رێگرتن لە چوونی ئافرەت بۆ ئەم چیایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، حەزرەتی مەریم، دایكی پەیامبەر عیسا “ر.خ” ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو چیایە موڵكی ئەوە، بۆیە رێگە بەهیچ كەسێك نادرێ بچێ بۆی، وەك شوێنێك بۆ رێزگرتن لەو.
شكاندنی ئەم نەریتە و چوونی ئافرەت بۆ ئەو شوێنە، سزای توندی لێ دەكەوێتەوە، بۆ ماوەی ساڵێك تا 2 ساڵ بەند دەكرێن، ئەو ئافرەتانەی نزیك بنەوە لەو ناوچەیە و بیانەوێ بچنە ناویەوە، پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا 2 جار یۆنانی ئاگەدار كردەوە كە ئەو نەریتە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام یۆنان رەتی كردەوە، لەكاتێكدا دوای هاتنی دینی مەسیحییەت و بڵاوبوونەوەی ئەم نەریتە، تەنیا دوو جار ئافرەتان چوون بۆ ئەو شوێنە، ئەویش لە كاتی شۆڕشی 1770ی یۆنان بوو، بەناوی ورلۆفیكا و هاوكات لە كاتی شۆڕشی 1821ی ئەم وڵاتە.