نوچه نێت
جگه‌ره‌كێشان یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی سه‌رده‌م، كه رۆژانه ده‌بێته هۆكاری مردنی هه‌زاران كه‌س. زۆرێك ده‌یانه‌وێ واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنن وبۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین رێگاده‌گرنه‌به‌ر. یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ش بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنییه. به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه. جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی زیاتره له‌جگه‌ره‌ی ئاسایی. كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌مریكی تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و جگه‌ره‌یه كردووه. بۆیه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له‌جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی دایه. زیاتر له 5 جار له‌جگه‌ره‌ی ئاسایی مادده‌ی فۆرمالدیهایدی تێدایه. ئه‌و مادده‌یه‌ش هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. بۆیه ئه‌وان ده‌ڵێن جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی زیاتره له جگه‌ره‌ی ئاسایی. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نییه كه جگه‌ره‌ی ئاسایی زیانی نه‌بێت. به‌ڵكو ئه‌میش هۆكارێكه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
جگه‌ره ئه‌لیكترۆنیش تووشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات
0
Share.