زۆر دانیشتن هۆكارێكه‌ بۆ مردنی زوو

0

secretarial-jobs
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی زۆر داده‌نیشیت. یان كاره‌كه‌ت ناچارت ده‌كات زۆر له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ بمێنیته‌وه‌. ئه‌وا پێویستی سه‌یری ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ بكه‌یت كه‌ له‌باره‌ی زۆر دانیشتنه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ له‌ زانكۆی تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا ئه‌نجام دراوه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی مردنی زوو. هه‌روه‌ها هۆكاره‌ بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی وه‌ك شه‌كره‌ و دڵ و شێرپه‌نده‌. ئه‌و توێژینه‌وه‌ روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ زیاتر له‌هه‌شت سه‌عات تا دوانزه‌ سه‌عات له‌رۆژێكدا داده‌نیشن ئه‌وا به‌ریًژه‌ی %14 تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن. هه‌ره‌وا به‌رێژه‌ی %14 تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن. ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای رێژه‌یه‌كی زۆربه‌رزی شه‌كره‌. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كاته‌ كه‌ زۆر دانیشتن ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی سیسته‌می خۆراكی له‌ش. كه‌ ئه‌مه‌شیان ده‌بێته‌ هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌ ته‌واوی ته‌ندروستی مرۆڤه‌كه‌. به‌كورتیه‌ییه‌كه‌ی باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وانه‌ی زۆر داده‌نیشن به‌ رێژه‌ی %40 له‌كه‌سانی دیكه‌ زووتر ده‌مرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com