ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هۆلیوود موسڵمان ده‌بێت
نوچە.نیت.پەیام
ئه‌كته‌ری دیاری جیهانی (لیام نیسۆن) رۆژی یه‌كشه‌ممه 28/12/2014 موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌میانی وێنه‌گرتنی فلیمی (Taken2) له شاری ئه‌ستانبووڵی توركیا، ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له زاری ناوبراوه‌و بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: بڕیاری موسوڵمانبوونم داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم له 59 ساڵی تێپه‌ڕیوه. ئه‌وه‌ش دوای گه‌شتێكی كاركردنم بوو له توركیا كه به ده‌نگی بانگ زۆر كاریگه‌ر بووم.
لیام نیسۆن، ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هۆلیووده و فیلمی (taken) كه تا ئێستا سێ به‌شی بڵاوبووه‌ته‌وه، دیارترین فیلمی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یه كه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه.
لیام جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا ڕووبه‌ڕووی بارگرانی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پێنج فه‌رزه‌ی نوێژی ڕۆژانه، به‌ڵام دواتر ڕاهاتووه و چێژ و خۆشیی رووحیی لێ بینیوه و زیاتر له ئیسلامی نزیك كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: پێشتر له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی بووم، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌باره‌ی بوونی خواوه كتێبم ده‌خوێنده‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایلێكردم پرسیار بكه‌م له‌وه‌ی: ئێمه چی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه؟ ئامانج له بوونی ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی چییه؟ ئه‌و پرسیارانه وایلێكردم زۆر بیربكه‌مه‌وه، تا ئه‌و ساته‌ی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانم له ئایینی ئیسلامدا دۆزییه‌وه.