باوكێك به‌نیازبوو كچه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكات

0

b1812015163753hind gawraباوكێك به‌نیازبوو كچه‌كه‌ی زینده‌به‌چاڵ بكات

نوچە.نیت.پەیام

له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی پارێزگای تریپورا له‌ باكوری هندستان باوكێك له‌كاتی زینده‌به‌چاڵكردنی كچه‌ نۆ ساڵانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

به‌وته‌ی دراوسێكانی ، ئه‌و پیاوه‌ نه‌یویستوه‌ منداڵی كچی ببێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆی یه‌كه‌م منداڵی كچ بووه‌، بۆیه‌ به‌ نهێنی منداڵه‌كه‌ی له‌ ماڵ بردووه‌ته‌ ده‌ر به‌مه‌به‌ستی زینده‌به‌چاڵكردنی، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه‌ دوای كه‌توون‌و منداڵه‌كه‌یان به‌ ده‌ست و ده‌م به‌ستراوی له‌ ناو خاكدا بینیوه‌و ده‌ستبه‌جێ پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، پۆلیس باوكه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌ زینده‌به‌چاڵ رزگاركردووه‌.

له‌ زۆربه‌ی خانه‌واده‌كان له‌ هند منداڵی كچ به‌ زیاده‌ ده‌زانن، منداڵی كوڕیش وه‌ك كرێكار بۆ په‌یداكردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان به‌كاریان ده‌هێنن، هه‌روه‌ها دایكان به‌رله‌وه‌ی كۆرپه‌له‌ كچه‌كانیان بێنه‌ دنیا له‌ ناویان ده‌به‌ن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com