هاوسەرگیری ئەو باوك و كچە دنیای سەرقاڵ كردووەنوچە.نیت. ووشە
كچێك ماوەی 10 ساڵ دەبێت لە باوكی دابڕاوە، بەڵام لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە بە یەكتری ئاشنا دەبنەوە و پاشان رووداوە سەیرەكە روو دەدات كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی ئەمەریكا تۆمار دەكرێ.
رۆژنامەی “نیورك مەگەزین” لە دیمانەیەكی دورودرێژدا لەگەڵ ئافرەتێكی 18 ساڵ، چەند زانیارییەك بڵاو دەكاتەوە كە جگە لەوەی زۆربەی رۆژنامەكانی ئەمەریكا كردوویانە هەواڵ، رۆژنامەكانی دنیایش بە گرنگییەوە بڵاویان كردووەتەوە.
رووداوەكە لەوێوە دەست پێ دەكات كە ئافرەتێكی 18 ساڵان كە رۆژنامەكە ئاماژەی بە ناوی نەكردووە، ماوەی 10 ساڵ دەبێت لە باوكی دابڕاوە و نەیزانیوە شێوەی باوكی چۆنە و چی لێ بەسەر هاتووە، بەڵام لەم ماوەیەدا لە رێگەی فەیسبووكەوە باوكی دەناسێتەوە و بە یەكتری دەگەنەوە و ئێستە لە یەك خانوودا دەژین. تا ئێرە رووداوەكە ئاساییە و رەنگە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بێت كە كچ و باوكێك دوای چەندین ساڵ بە یەكتری ئاشنا دەبنەوە.
بەڵام ئەوەی جێی سەرسڕمانە ئەو كچ و باوكە كەوتوونەتە داوای خۆشەویستییەوە و بڕیار دەدەن ژیانی هاوسەری پێك بێنن، بەڵام لە دەستووری ئەمەریكادا بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت باوك و كچ ژیانی هاوسەری پێك بهێنن، بۆیە ناچارن بە نهێنی و بەرەزامەندی هەردووكیان وەكو دوو هاوسەر ژیان بەسەر ببەن. بەگوێرەی گوتەی ئەو ئافرەتە ئەوان ئێستا وەكو دوو هاوسەر وان و لە شارێكی ئەمەریكا بە فەرمی ژیانی هاوسەرییان پێك هێناوە.
كچەكە دەڵێ ئەو كاتەی بە باوكم ئاشنا بوومەوە زۆر خۆشحاڵ بووم و وەكو باوكێك لێم روانی، بەڵام باوكم زۆر قۆز و جوانە، بۆیە عاشقی بووم، ئەویش زۆر عاشقی من بووە، بۆیە بڕیامان پێكەوە سێكس بكەین و كردمان و تا ئێستایش بەردەوامین لەسەر سێكس لێی پەشیمان نین، چونكە یەكتریمان خۆش دەوێت و وەك هاوسەر دەژین
ئەوەی زۆرتر مایەی تێڕامانە گوتەیەكەی كچەكەیە بۆ رۆژنامەكە كە دووپاتی كردووەتەوە “بە نیازین منداڵ دروست بكەین و بەخۆشحاڵیشەوە ئەو بڕیارەمان داوە، بەڵام ئەگەر بزانم دروستكردنی منداڵ كێشە بۆ تەندروستیمان و تەندروستی منداڵەكە دروست دەكات، دەست لە بیرۆكەی دایكایەتی هەڵدەگرم