نوچەنێت- ئێم بی سی
بە دڵنیاییەوە ئەستێرەی گۆرانیبێژی جیهانی شاكیرا باش دەزانێت كە بە دووگیانبوونی جوانی و درەوشانەوەی زیاتر بوە بۆیە بەبێ دوودڵی وێنەی زیاتری خۆی بڵاو دەكاتەوە .
لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاو كردەوە كە تیایدا نیشانەكانی دووگیانبوونی بە روونی لەسەر جەستەی دەركەوتوون ، وەك دەزانرێت ئەوە دووەم منداڵیەتی لە جیرارد پیكێی یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ و هاوسەری شاكیرا.
لە وێنەی یەكەمدا شاكیرا لەگەڵ پیكێ و كوڕە بچوكەكەی میلان دەركەوتوە كە بەم نزیكانە تەمەنی دەبێتە دوو ساڵ.
بەڵام لە وێنەی دووەمدا شاكیرا بە تەنها دەردەكەوێت كە باڵۆنێكی گەورەی بە دەستەوەیە ،
شاكیرا وێنە دوای وێنە دووگیانیەكەی بڵاو دەكاتەوە….بزانە كامیان جوانترە
0
Share.

