دیێۆگۆ سیمیۆنی کۆتایی بە دەنگۆی جێ هێشتنی یانەی ئەتلەتیکۆ هێنا…
نوچە.نێت:وەرزشی
“دیێۆگۆ” سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەدد کردەوە کە باس لە ڕۆشتنی ئەو ڕاهێنەرە دەکەن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و جیاوازی نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسیلۆنای دیاری کرد.
ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی “دیێۆگۆ سیمیۆنی” لە لێدوانە وەرزشییەکانیدا ئەوەی دووپات کردەوە بیر لەوە ناکاتەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت،و وتی مادام یانەکەمان لەسەر ڕێگای گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونی بەرچاودایە،کارێكی ناعەقڵانییە لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی یانەکەم بکەمەوە.
دەربارەی گەڕانەوەی یاریزان “تۆرێس” بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،”سیمیۆنی” وتی ” تۆررێس ئێستا تەمەنی لە دەورووبەری 30 ساڵیدایە،ئەو یاریزانە نەهاتووە یانەکەمان ڕزگار بکات،بەڵکو “تۆررێس” هاتووە هاوکارمان بێت تا لە گۆڕانکاری و بەرەو پیشچوونی یانەکەمان بەردەوام بین”.
سەبارەت بە جیاوازی نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسیلۆنا “سیمیۆنی”وتی”یانەی بارسیلۆنا یانەیەکە بەشێوازێك یاری دەکات ڕێگە نادات لەو شوێنانەی یاریگا بەدەست یانەی بەرامبەرەوەیە یانەی بەرامبەری بە دڵی خۆی یاری بکات،بەڵام یانەی ڕیال مەدرید بەدوای شوێنی زیاتر دەگەڕێت لە یاریگادا و زیاتر پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەستێت،من کاتێك بەرامبەر یانبەی ڕیال مەدرید یاری دەکەین هەرگیز نامەوێت یارییەکە کۆتای بێت”