
نوچه نێت، روسیا الیوم
رێكخراوی ئۆكسفامی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات كه له %1 ی دانیشتوانی جیهان، نیوه‌ی داهاتی گۆی زه‌ویان بۆ خۆیان قورخكردووه.
ئه‌و رێكخراوه كه كاری خێرخوازی ده‌كات راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و به‌نیازه راپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌شی مونته‌دای دافۆس بكات كه له‌م مانگه‌دا له سویسرا ده‌به‌سترێت. ئه‌م رێكخراوه ئاماژه بۆ ئه‌و جیاوازییه ده‌كات و ده‌شڵێ” سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كات له 2009 وه، له %44 بۆته %48.” هۆشیاریش ده‌دات كه ئه‌م قورخكردنه‌ی سامانه كێشه و جه‌نگی به‌دواوه ده‌بێت چونكه نایه‌كسانییه‌كه له راده‌به‌رده‌ره. پێشنیاریش ده‌كات كه كێشه‌كان له‌رێگای وه‌رگرتنی باجه‌و رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی كۆمپانیاگه‌وره‌كان خۆیان له‌باج بدزنه‌وه. كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
%1 دانیشتوانی زه‌وی سامانی %50 گۆی زه‌ویان قورخكردوووه
0
Share.