مۆرینهۆ دوو نهێنی ئاشکرا دەکات

0

Chelsea Press Conferenceمۆرینهۆ دوو نهێنی ئاشکرا دەکات

نوچە.نێت:وەرزشی

ڕاهێنەری بەڕەگەز پۆرتوگالی و یانەی چێڵسی “خۆزێ مۆرینهۆ”لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ یارییەکەی بەرامبەر یانەی “لێڤەرپۆل” لە میانەی یارییەکانی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا ساز کرابوو دوو نهێنی ئاشکرا دەکات کە پێشتر ئاشکرا نەکرابوون.

لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا “مـــۆ..”دانی بەوەدا نا کاتێك بەڕێوەبەری هونەری بووە لە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پێش شەش تا حەوت ساڵ لەمەوبەر هەوڵی داوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی “فرانك لامپارد” ئەنجام بدات بەڵام لەو هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبووە هەروەك چٶن سەرەتا لە ساڵانی 2004 -2005 کە پۆستی بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی وەرگرتبوو هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزان”ستیڤەن جێڕارد”ـی دابوو دیسان لەو هەوڵەشدا سەرکەوتوو نەبووبوو.

مۆرینهۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی “زۆر شانازیم دەکرد ئەگەر ڕاهێنانم بە هەر سێ یاریزان (لامپارد،جێرارد،کلۆب ماکالیلی) بدایەتەوە،بەڵام جێرارد ئەو حەزەی منی ڕەدد کردەوە و پێی وتم ڕێگە بە خۆم نادەم گۆڵ بەرامبەر یانەی”لێڤەرپۆل”تۆمار بکەم،ئەمە وەفایەکە زۆر کەم لە یاریزانان ئەم وەفایەی بەرامبەر یانەکەی هەیە،پێـ سەیر بوو یانەی “لێڤەرپۆل”لە کۆتاییدا دەستبەرداری ئەو جۆرە یاریزانە بووە”.

هەفتەی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پۆرتۆگالی ڕاهێنەر “مۆرینهۆ”ـی وەك باشترین ڕاهێنەری سەدەی ڕابردووی پۆرتۆگال دیاریکرد و بەو مەبەستەش”مۆرینهۆ” خەڵات کرا،هەر دوای ئەو خەڵاتە مۆرینهۆ گەڕایەوە ئینگلتەرا و یاری ئەم هەفتەیەی بە پێنچ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سوانزی بردەوە و لە پێشەنگی یانەکانی ئینگلتەرا چێڵسی هێشتەوە بە سوود وەرگرتن لە دۆڕانە پڕ چێژەکەی یانەی مانچستەر سیتی بەرامبەر یانەی ئارسناڵ.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com