پۆل پۆگبا حەزی داهاتووی دیاریکرد.

0

پۆل پۆگبا حەزی داهاتووی دیاریکرد.

نوچە.نێت:وەرزشیJUVENTUS-BOLOGNA

ئەستێرەی یانەی یۆڤەنتۆسی ئیتاڵی “پۆل پۆگبا”لە لێدوانێکی وەرزشیدا بۆ ڕۆژنامەی “تۆتۆ”سپۆرتی ئیتاڵی ئاواتەکانی داهاتووی خۆی وەك یاریزانێك دیاریکرد.

پۆگبا لە لێدوانەکەیدا وتی”دەمەوێت لەگڵ یانەکەم چەندان نازناوی تر بەدەستبهێنم،دەمەوێت وەك هەریەك لە یاریزانان”پێرلۆ و کیلینی”ببمە خاوەنی کۆمەڵێن نازناوی تاکەکەسی تایبەت بە خۆم،هەروەك چۆن دەمەوێت ڕۆژێك لە ڕۆژان ببمە خاوەنی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان”.

هەر لەو لێدوانەدا پۆگبا درێژەی دایە قسەکانی وتی”من دەمەوێت لە نێو یاریگا زۆرترین و باشترین ئاستی خۆم پێشکەش بکەم.نامەوێت لە بازاڕەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا نرخم بهێتە ژێر سفر یۆرۆ،دەمەوێت یەکێك بم لەو یاریزانانەی زۆرترین نرخیان هەیە،ئەمەش بە ماندوو بوون و پێشکەش کردنی ئاستی بەرز بەدەست دێت،منیش ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم”.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێك لە یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزان “پۆل پۆگبا”ـیان دابوو بەڵام ئەو یاریزانە سەرجەم هەوڵی یانەکانی ڕەەد کردەوە و مانەوەی خۆی لە “یۆڤەنتۆس”دووپات کردەوە.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com