هاوسه‌رەکەی بە فیلمە سێکسیەکانی رازییە
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه ره‌خنه‌یه‌ی كه میا خه‌لیفه ی به ره‌گه‌ز لوبنانی، به‌هۆی فیلمه سێكسییه‌كانی رووبه‌ڕووی بووه‌وه، هاوسه‌ره‌كه‌ی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئه‌وه قوربانیدانه بۆ داهاتووی خێزانه‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی فۆستا و له نوێترین پشتیوانی بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی فیلمه سێكسییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه میا خه‌لیفه خێزانداره و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا له ویلایه‌تی میامی نیشته‌جێیه، مێرده‌كه‌ی میا وتویه‌تی: ” من وه‌ك كار ته‌ماشای كاره‌كانی میا ده‌كه‌م، ئه‌وه ته‌نیا ئیشێكه و میاش قوربانی به داهاتووی خۆی ده‌دات بۆ دابینكردنی ژیانێكی خۆش و داهاتووی ئێمه.”
میا خه‌لیفه-ی به ره‌گه‌ز لوبنانی یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره‌كانی فیلمی سێكسسی و دوای ره‌خنه‌بارانكردنی، زۆرێك له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان پشتیوانی‌یان لێ‌كرد و هه‌وڵیاندا وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ داتاشن.
وه‌ك میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، مێرده‌كه‌ی میا به ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكاییه و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ربازێكی مارێنزی سوپای ئه‌و وڵاته بێت، راپۆرته‌كان باسیش له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و دووانه چوار ساڵه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
میدیاكان تیشكیان خسته‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی میا خه‌لیفه و بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و ئه‌كته‌ره خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆیه و بایه‌خ به سیاسه‌تی لوبنانی ده‌دات و خێزانداره و مێردی هه‌یه.


