تۆرێ بیر لە دوا بڕیار دەکاتەوە ،خولی ئینگلیزی بەرەو کوێ جێدەهێڵێت ؟؟

0

795302_heroaتۆرێ بیر لە دوا بڕیار دەکاتەوە ،خولی ئینگلیزی بەرەو کوێ جێدەهێڵێت ؟؟

نوچە.نێت:وەرزشی

ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دوو دڵە لە مانەوەی یاخود ڕۆشتنی لە یانەی مانچستەر سیتی،لە لێدوانێکی چاوەڕوان نەکراودا بۆ تۆڕی “CNN”یاریزان “یایا تۆرێ”دوو دڵی و گومانی خۆی لە مانەوەی لە خوولی ئینگلیزی ڕاگەیاند و وتی :”تا ئێستا نازانم لە داهاتوو چی ڕوو دەدات بەڵام دوو دڵم و دەمەوێت خولی یانەکانی ئینگلتەرا جێ بهێڵم”.

لە هاوینی ڕابردوودا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزان “یایا تۆرێ”لە زنجیرە لێدوانێكی دا بۆ دەزگا وەرزشییەکانی ئەوروپا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەو یاریزانە دەیەوێت خوولی ئینگلیزی بە جێبهێڵێت بەڵام سەرەنجام لە خوولی ئینگلیزی مایەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

لەسەر هەمان پرس راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی “مانوێل پیلیگرینی”لێدوانی هەبوو و وتی “من دڵنیام لە مانەوەی یاریزان “تۆرێ”لەگەڵ یانەکەمان،هیچ دوو دڵییەکم نییە لەم بارەیەوە ڕەنگە هەندێك داوای هەبێت لە یانەکە،بەڵام سەرەنجام لەوە دڵنیام ئەو یاریزانە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت”.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com