لەسەر یاریزان”ڕیۆس”سپۆرتی کەتەلۆنی” گاڵتە بە ڕیال مەدرید دەکات.

0

لەسەر یاریزان”ڕیۆس”سپۆرتی کەتەلۆنی” گاڵتە بە ڕیال مەدرید دەکات.

نوچە.نێت:وەرزشی

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی درۆی کرد لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی پەیوەندی کردنی یاریزان”مارکۆ ڕیۆس”لە دۆرتمۆندەوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.10910-real-madrid

هەواڵی پەیوەندی کردنی “ڕیۆس”بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دوێنێ بڵاو کرایەوە و بە پێی هەواڵەکەش لە هاوینی داهاتوودا ئەو یاریزانە بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەکانی ڕیۆس”سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە و لە لێدوانێکی وەرزشیدا وتی “هیچ شتێك لە ئارادا نییە،”ڕیۆس”یاریزانی یانەی دۆرتمۆندە و هیچ یانەیەکیش تا ئێستا نەهاتووەتە پێش بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یاریزان “مارکۆ ڕیۆس”ـەوە.”.

دوێنێ ڕۆژنامەی “ئیل کۆنفدینثیال”ـی ئیسپانی بە هەواڵێکی بەپەلە هەواڵی پەیوەندی کردنی یاریازان”مارکۆ ڕیۆس”ـی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بڵاو کرەدەوە،بەلام ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە ئەڵمانییەکە سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرتی کەتەلۆنی”ـی نزیك لە یانەی “بارسیلۆنا”وەك گاڵتەجاڕی کردن بە یانەی ڕیال مەدرید لەسەر زاری بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزان “مارکۆ ڕیۆس”ـەوە سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەدد کردەوە کە ڕیۆس”پەیوەندی بکات بە یانەی ڕیال مەدریدەوە،ڕۆژنامەکە نوسیویەتی :” ڕیال مەدرید ؟؟ئەو هەواڵە هیچ گرنگ نییە بۆ ئێمە،هیچ شتێك لە ئارادا نییە لە نێوان ئێمە و ڕیال مەدرید و هەر یانەیەکی تردا”.

 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com