ئارییان ڕۆبیین “بڕیاری جێهێشتنی ڕیال مەدرید گرنگترین بڕیاری ژیانم بوو!!

0

ئارییان ڕۆبیین “بڕیاری جێهێشتنی ڕیال مەدرید گرنگترین بڕیاری ژیانم بوو!!

نوچە.نێت:وەرزشی

لە لێدوانێکی وەرزشیدا بۆ دەزگا وەرزشییەکانی ئەڵمانیا،یاریزان و ئەستێرەی یانەی بایرەن میونخی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی بە یاری کردن لەگەڵ یانەی بایرەن ڕاگەیاندو بڕیاری جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدریدی لە ساڵی 2009 بە گرنگترین بڕیاری وەرزشی ژیانی دانا.816852_heroa

ئاریان وتی :”من لەگەڵ یانەی بایرەن میونخ لەسەرەتای وەرزی 2009 تا ئەمڕۆ کۆمەڵێك نازناوی گرنگی وەرزشیم بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی ئەڵمانی و ئەوروپا و جیهان،ئەمە خەونی هەر یاریزانێکە کە دەست بە وەرزش دەکات،شانازی دەکەم بەو نازناوانەی لەگەڵ یانەی بایرەن بەدەستم هێناون”.

دەربارەی ڕۆشتنی لە یانەی ڕیال مەدرید ئاریان ڕۆبیین وتی “پێم وابێت لە ساڵی 2009 گرنگترین بڕیاری وەرزشیم لە ژیانی وەرزشی خۆمدا کاتێك یانەی ڕیال مەدریدم بەرەو یانەی بایرەن میونخ بەجێهێشت،هیچ نازناوێك نەماوە بووبێت بە گرێ کوێرەی ژیانم لەگەڵ یانەی بایرەندا”.

دەربارەی داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی باڤاری ئارئان وتی “نازانم لە داهاتوو چی ڕوودەدات،من دڵخۆشم لە یانەکەم،لە ئێستادا نامەوێت بیر لە داهاتوو بکەمەوە،ئەوەی دەمەوێت تەنها گرنگیدانمە با ئاستم لە یارییەکانی خولی ئەڵمانی،ئێستا تەنها دەمەوێت یاری بکەم نەوەك بیر کردنەوە لە داهاتوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com