سوود لە دەبەی بەتاڵی بیبسی وەربگرە
نوچە.نیت
زۆرینەی خەڵكی دوای بەكارهێنانی، دەبەی بەتاڵی بیبسی و كۆلا و جۆرەكانی دیكەی خواردنەوەكان فڕێ دەدەن. لە كاتێكدا ئەو دەبانە لە ماددەی پلاستیك پێكهاتوون، كە مەترسییەكی زۆریان بۆ سەر ژینگە و پیس كردنی ژینگە هەیە، چونكە ماددەی پلاستیك پێویستی بە ساڵانێكی زۆرە، تاوەكو شی دەبێتەوە و لەگەڵ سرووشت تێكەڵ دەبێت. بەڵام لەم چەند وێنەیەدا، دەتوانین لە جێگەی پیس كردنی ژینگە، بەو دەبە كۆنانە، ژینگە جوان بكەین و خزمەتێك بە سرووشت و بە خۆمان بگەیەنین.


