پێغەمبەر سولەیمان 600 ژنی هەبووە
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
شێخ سالم عەبدولجەلیل، کە یەكێكە لە شێخەكانی ئەزهەر و نوێنەری پێشووی ئەوقاف بووە، رایگەیاند، كە خەڵكی پێش سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلام بەبێ بوونی هیچ كۆتوبەندێك فرەژن بوون و گوتیشی، “حەزرەتی سولەیمان 600 ژنی هەبووە”.
ئەم شێخەی ئەزهەر دەڵێت، “پێغەمبەرمان سولەیمان نزیكەی 600 ژنی هەبوو، جارێكیان گوتی بۆ ئەوەی 100 كوڕی پاڵەوانم هەبێت، لە یەك شەو لەگەڵ 100 لە ژنەكانم دەخەوم، لەو كاتەدا نەیگوت ئەگەر ویستی خوای لەسەربێت، بۆیە خوا تەنیا نیو منداڵی پێبەخشی”.
ئەم نوێنەرەی پێشووی ئەوقاف، كە رۆژی دووشەممە لە بەرنامەی ” كەلام مینەلقەلب” لە كەناڵی حەیات بانگهێشتكرابوو، باسی ئەوەشی كرد “پێغەمبەر موسا و ئیبراهیمیش فرەژنبوون”.
عەبدولجەلیل دەشڵێت، كە خۆی دژی فرەژنییە لەكاتێكدا پیاو ژنێكی هەبێت، كە هەموو پێویستییەكانی دابینبكات، ئەگەر ناچاریش بوو ئەوا بۆی هەیە تاوەكو چوار ژن بهێنێت، بەمەرجێك بتوانێت دادپەروەرییان لەنێوان بكات.