رۆژێك به‌بێ پانتۆڵ
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
له نیویۆركه‌وه بۆ له‌نده‌ن و له‌وێشه‌وه بۆ هندستان، هه‌ڵمه‌تی رۆژێك به‌بێ پانتۆڵ میترۆكانی جیهانی پڕكرد.
رۆژی بێ پانتۆڵ، خۆده‌رخستنێكی ساڵانه‌یه و له‌لایه‌ن حه‌وت كه‌سی سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی Improv Everywhere ، ساڵی 2002 له میترۆ و وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نیویۆرك سه‌ریهه‌ڵدا، پاشان دیارده‌كه به جیهاندا بڵاوبووه‌وه و ده‌یان شاری دیكه‌ش چاویان له‌و حه‌وت كه‌سه كرد.
له‌و رۆژه‌دا ئه‌وه‌یان خوازیارن به‌شداری بكه‌ن، جلی ته‌واوی رۆژانه‌ی خۆیان له‌به‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌ستیان رووت ده‌كه‌ن و ته‌نها به جله‌كانی ژێره‌وه‌یان ده‌چنه ناو میترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و له‌و وێستگه‌كان به‌و جۆره ده‌سووڕێنه‌وه.








