ڕیال مەدرید ،بایرەن میونخ…دوانەی ساڵن…

0

real-madrid-vs-bayern-munich-champions-leagueڕیال مەدرید ،بایرەن میونخ…دوانەی ساڵن…

نوچە.نێت:وەرزشی

پێگەی فەڕمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای ناسراو بە “یۆفا” پێکهاتەی تۆپی پێی ئەوروپای ساڵی 2014 ی بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی زیاتر لە 8.4ملیۆن کەس لە جیهاندا بەشداری ئەو ڕاپرسییەی پێگەی فەڕمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپایان کرد بەمەبەستی دەستنیشان کردنی پێکهاتەی شیاوی ساڵی 2014 ی ئەوروپا،ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئەنجانمی ڕاپرسییەکەوە پێکهاتەی ساڵی 2014 ئەوروپای راگەیاند.

لە نێو ئەو یاریزانانەدا زۆرترین ڕێژەی دەنگدان بۆ یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”هاتووە کە نزیکەی %78 دەنگەکانی هەمان شوێنی یاریکردنی یاریزانان بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتووە.
لە هێڵی بەرگریش یاریزان سێرجیۆ ڕامۆس”ی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید ڕێژەی%75 دەنگەکان و لە هێڵی باڵی بەرگری و ناوەراستدا یاریزان “فلیپ لام” ڕێژەی %66 ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

ئەوەی بۆ هەوادارانی یانەی بارسا و هەڵبژاردەی ئارجەنتین جێگەی شۆک بوو یاریزان لیۆنێل مێسی تەنها ڕێژەی %49 ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.و جیاوازی نێوان دەنگەکانی ئەم یاریزانە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نزیکەی 200 هەزار دەنگە.

سەیرترین ڕووداو لەم دەنگدانەدا هیچ یاریزانێکی یانەکانی خوولی ئیتاڵیا لە پێکهاتەی ساڵی 2014 دا بوونیان نییە.
هەریەکە لە یاریزانان “زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ئەنخێل دیماریا”خولی ئینگلیزی و خوولی فەرەنسییان لەو پیکهاتەیە بێبەش نەکردووە.

ئەمەی خوارەوە پێکهاتەی ساڵی 2014 ی ئەوروپایە :

“مانوێل نوێر،سێرجیۆ ڕامۆس،فلیپ لام،داڤید ئەلابا،دیێۆگۆ گۆدین،ئارییان ڕۆبین،ئەنخێل دیماریا،تۆنی کرۆس،کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،لیۆنێل مێسی،سوڵتان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com