شێنێ عەزیز، کە بەیەکەم شاجوانی کوردستان ناوی دەرکرت، لە ماوەی ڕابردبوودا لە تۆڕی تایبەتی خۆی و لە چەند چاوپێکەوتنیدا، باسی لەوە کرت کە خۆی هەڵبژاردووە بۆ پێشبڕکێی شاجوانی جیهانی، بەڵام لە دواترین هەواڵی دا، کە لە چاودێرێکەوە کە نەیویست ناوی ببرێت ڕایگەیاند کە شێنێ عەزیز بەژداری ئەو هەڵبژاردنە ناکات. ئەویش بەهۆی کەموو کوڕییەکانی ناونوسکردن وەک شاجوانی وڵاتێک، کە کوردستان ناتوانێت وەک وڵات بەژداری ئەو پێشبڕکێیە بکات.
شێنێ عەزیز، بە یەکەمن شاجوانی کوردی دادەنرێت کە لە ساڵی ٢٠١٢ هەڵبژێردرا و لەدوای هەڵبژاردنی لە نەرویجەوە گەڕایەوە کوردستان.بەپیی هەمان سەرچاوە، شێنێ ماوەیەکی کار بۆ گەڕانەوەی دەکات بۆ نەرویج، بەڵام تاکوو ئێستە لە کوردستان ماوەتەوە.
هەمان سارچاوە ڕایگەیاند، کە شینێ لەکاتی ئێستادا کەوتۆتە داوی خۆشەویستییەوە و هەوڵ دەدات لە ناومانگ دور بکەوێتەوە. وە ڕاشی گەیاند، کە لەکاتی ئێستادا کە ماڵپەڕە سۆسیالییەکان، پەڕەی تایبەتی بەخۆی و ژیانی تایبەتی خۆی جیا کردوۆتەوە و ماوەیەکی زۆرە هیچ شتێک بلاو ناکاتەوە.
