“میسی و ڕۆناڵدۆ” تەقلیدین و بۆ 2014 شیاوی نازناوی باشترین یاریزانی جیهانــ….

0

“میسی و ڕۆناڵدۆ” تەقلیدین و بۆ 2014 شیاوی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان نین”Messi_vs_Ronaldo

نوچە.نێت:وەرزشی
لە کاتێكدا هەموو پێیان وابوو “میسی لیۆ”دەستنیشان کراوی دیێۆگۆ ماڕادۆنایە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان،بەڵام دیێۆگۆ ئەڕماندۆ ماڕادۆنا کەسێکی تری هەڵبژارد.

بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان کە تۆپی زێڕینی “باڵۆندۆر”نازناوەکەیەتی،ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین “دیێۆگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا”هەریەکە لە یاریزانان “لیۆنێل میسی”و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”ـی بە شیاوی ئەو نازناوە نەزانی و پێی وابوو لە ساڵی 2014 هیچ کەسێك ئەوەندەی “مانوێل نوێر”ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونخ شیاوی ئەو نازناوە نییە.

مارادۆنا داوای لەسەرجەم وەرزش دۆستانی جیهان کرد تۆپی پێ ناشرین نەکەن و کەسە شیاوەکە هەڵبژیرن،بە بۆچوونی مارادۆنا هەڵبژاردنی هەر یەك لە “ڕۆناڵدۆ و میسی”هیچ شتێك لەتۆپی پێی جیهان زیاد ناکات جگە بە درێژە دان بە تەقلیدی چەند ساڵی داهاتووی تۆپی پێی جیهان،هەروەها وتی”میسی و ڕۆناڵدۆ گومان نییە کە یاریزانی جیهانن و لە ڕیزبەندی باشترینەکاندان،بەڵام ڕووداوەکانی ساڵی 2014 و مۆندیالی بەڕازیل ئەوەمان پێ دەڵێت عەقڵ نایبڕێت ئەو دوو یاریزانە ببنە باشترین یاریزانی جیهان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com