کوڕانی شار تووشی زەحمەتی هاتنەوە.

0

Manchester City's James Milner challenges Sheffield Wednesday's Lewis Buxton during their League Cup soccer match at Etihad Stadium in Manchesterکوڕانی شار تووشی زەحمەتی هاتنەوە.

نوچە.نێت:وەرزشی

یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی توشی زەحمەتییەکی زۆر هاتن بە مەبەستی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو،لە کاتێکدا خۆیان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی زەحمەتی ئامادە نەکردبوو.

 پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خوولی ئینگلتەرا ئاسان نەیتوانی یارییەکەی بەرامبەر یانەی چامبیۆن تەواو بکات لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا یارییەکی یەک لایەنەی هێز ئەنجام بدات،لە جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا شەوی ڕابردوو یانەی مانچستەر سیتی لە نێو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی چامبیۆنی کرد.لەو یارییەدا کوڕەکانی شار توانییان سەرکەتنێکی قورس بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی چامبیۆن ببەنەوە، بردنەوەی مانچستەر سیتی بەرامبەر یانەی چامبیۆن ئاسان نەبوو وەك ئەوەی چاوەڕوان دەکرا.

سەرەتا و لە خوولەکی 26 ی یارییەکەدا لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا یاریزانی سویسری نیو سکینت توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکات،ئەمە کۆتایی گێمی یەکەمی یارییەکەی نیشاندا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بۆ یانەی چامبیۆن.

 

لەگەڵ دەست پێکردنەوەی گێمی دووەمی یارییەکە کووڕەکانی شار هێرشەکانیان تووند تر و چڕ تر کردەوە بە مەبەستی یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و توانییان دوو گۆڵی یەك لە دوای یەك لە لایەن یاریزان جێمس میلنەرەوە تۆمار بکە،بەمەش مانچستەر سیتی توانی بگاتە قۆناغی داهاتووی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com