مانچستەر یۆنایتد دوای سەرەتایەکی خراپ بە کاتێکی باشدا گوزەر دەکات.

0

 football-clubs-logos-wallpapersman-utd-football-club-logo-wide-screen-and---1680x1050-pixel-ems5yqchمانچستەر یۆنایتد دوای سەرەتایەکی خراپ بە کاتێکی باشدا گووزەر دەکات.

 نوچە.نێت:وەرزشی 

شەوی رابردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد سەرکەوتنێکی تری پێشکەشی هاندەرانی یانەکەی کرد،ئەم سەرکەوتنە لە میانەی یارییەکانی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا بوو. 

بە مەبەستی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چوارەمی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا شەوی ڕابردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد بووە میوانی یانەی یۆفین تاون،کە یانەیەکی پلە سێی یانەکانی ئینگلتەرایە.

لویز ڤان گالی ڕاهێنەر یانەکەی بەشێوەیەکی باش ئامادە کردبوو،شەیتانە سوورەکان تەنها لە سێ لێدانی بەرەو گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا توانییان دوو گۆڵ تۆمار بکەن.

لە گێمی دووەم و لە چاوەڕوانییەکی زۆری هاندەراندا لەخولەکی 62 یارییەکەدا یاریزان “ئاندرێ هێرێرا” لە دەرەوەی هێڵی جەزاو بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە و یانەکەی تۆمار بکات،دواتر لە خولەکی 90 ی یارییەکەدا و  یاریزان “ئەنخێل دیماریا” گۆڵی دووەمی یارییەکەی تۆمار کرد و درێژەی دایە سەرکەوتنەکانی یانەی مانچستەر یۆنایتد لەخوولەکانی ئینگلتەرا.

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com