0

776902_heroaبە شێوەیەکی فەڕمی بڕیاری جێهێشتنی یانەی لێڤەرپۆلی دا.

نوچە.نێت:وەرزشی 

ستیڤەن جێرارد دوای 10 ساڵ یاری کردن بۆ یانەی لێڤەرپۆل لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراوی سەرجەم ناوەندەکانی وەرزشی ئەوروپی و جیهانی دا بە شێوەیەکی فەڕمی بڕیاری جێهێشتنی یانەی لێڤەرپۆلی دا.

دوای زیاتر لە 10 ساڵ یاری کردن بۆ یانەی لێڤەرپۆل،یاریزان و ئەستێرەی ئینگلتەرا و خوولی نایابی ئینگلیزی،دواجار ستیڤەن جێرارد”بڕیاری دا دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لێڤەرپۆل”کە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی تەواو دەبێت،ڕیزی  یانەی لێڤەرپۆل جێ بهێڵێت و ڕوو بکاتە خوولی یانەکانی ئەمریکا و بۆ ماوەی دوو وەرز لەو خوولەدا یاری بکات و دواتر بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن لە خوولی ئەمریکی ڕابگەیەنێت.

“جێرارد”وتی ئێستا من تەمەن گەشتووەتە 32 ساڵ،کاتێك هاتمە قەڵای “ئەنفێڵد”تەمەنم تەنها ٢٢ سال بوو،شتەکان جیاواز بوون،من ئەو کات توانای جەستەییم ڕۆژ بە ڕٶژ ڕوو لە بەرزبوونەوە بوو،بەلام لە ئێستادا شتەکان ڕێك پێچەوانە بوونەتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ هەست دەکەم توانای جەستەییم دادەبەزێت،بۆیە نامەوێت لاوازی خۆم لە نێو یاریگای”ئەنفێڵد”ببینم و ئەم قەڵایە لە کۆتایی وەرزدا بە جێ دێڵم”.

لای خۆشییەوە ڕاهێنەری یانەکە “بریندان ڕۆجەرز” پاڵپشتی کردنی جێراردی راگەیاند و وتی من ئامادە نیم ڕێگە لە بڕیارەکانی ئەو یاریزانە گەورەیە بگرم،ئەو یاریزانە چی پێ باش بێت ئێمەش پشتیگیری دەکەین”.

بەمەش حیکایەتی 10 ساڵەی جێرارد لەگەڵ یانەی “لێڤەرپۆل”و قەلای “ئەنفێڵد” کۆتایی دێت.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com