ئیدین کوڕی ستامفۆرد بریدجە و هیوادارم بمێنێتەوە”

0

ئیدین کوڕی ستامفۆرد بریدجە و هیوادارم بمێنێتەوە”

 نوجە.نێت:وەرزشی

755312_heroa

خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی هیوای خواست هەرچی زووە دەستەی کارگێڕی یانەی چێڵسی دەست و برد بکەن لە نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزان “ئیدین هازارد”.

 لە میانەی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان دەربارەی داهاتووی یاریزانی بەلجیکی “ئیدین هازارد”ی ئەستێرەی دیاری یانەی چێڵسی،خۆزێ مۆرینهۆ رایگەیاند “پێم وایە ئەو یاریزانە لەگەڵ چێڵسی دڵخۆشە و حەزی مانەوەی هەیە لە یانەکەدا،بۆیە هیواخوازم “ئیدین هازارد” لە یانەکەمان بۆ چەند وەرزێکی تر بمێنێتەوە،بۆیە هیواخوازم تا کار لەکار نەترازاوە دەستەی کارگێڕی یانەی چێڵسی دەست و برد بکەن و بۆندی ئەو یاریزانە نوێ بکەنەوە”.

ئەم لێدوانەی مۆرینهۆ لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە دەزگا وەرزشییەکانی ئەوروپا باس لە ڕۆشتنی یاریزان “ئیدین هازارد”دەکەن بەرەو یانەی پاریس سانتجێرمان،لە کاتێکدا جەندان جار خوودی “ئیدین هازارد”سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەدد کردووەتەوە.

مۆرینهۆ بە دووری زانی “هازارد”ی تەمەن 23 ساڵان ڕیزی یانەکە بە جێبهێڵێت و ڕووبکاتە یانەی پاریس سانتجێرمان،پێی وایە هەرچی زووە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ “بلووز” نوێ دەکاتەوە،لە کاتێکدا هەتا ئێستا هیچ گرێبەستێکی نوێ کردنەوەی لەگەڵ یانەی چێڵسی نەخستووەتە بەرباس و گفتووگۆ.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com