نوچه نێت
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵمه‌تێك دژی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌كه‌نه‌دا ده‌ستی پێكردووه و رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ. یه‌كه‌مجار چێشتخانه‌یه‌ك نووسی بووی” شوێنێك بێ ئینته‌رنێت” دواتر له‌ژێره‌وه نووسیبویه‌تی” قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه بكه، یان په‌یوه‌ندی به‌دایكته‌وه بكه. وا خه‌یاڵ بكه كه تۆ له‌ساڵی 1993 دای”. دواتر ئه‌مه بۆوه مۆده‌یه‌ك چه‌ندین كافتریا و چێشتخانه په‌یڕه‌ویان كرد یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی” داوای لێبوردن ده‌كه‌ین. ئینته‌رنێت نییه. قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه بكه. یان داوای خواردنه‌وه‌یه‌ك بكه”. هه‌ندێك له شوێنه‌كانی دیكه گوزارشتی له‌مجۆره‌یان نووسیوه و به‌ده‌ستیش نووسینه‌كان له‌سه‌ر تابلۆكان كراوه. ئه‌م بیرۆكه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌مریكا و ئه‌وشوێنانه‌ی كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی تێدا بڵاوه و خه‌ڵكه‌كانی له‌ژێر كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌تیه‌كان دا.
هه‌ڵمه‌تێك له كه‌نه‌دا دژی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت
0
Share.