داعش یاسای نوێی سێكس دەر دەكاتنوچە.نیت.ووشە
تیرۆریستانی داعش بڵاوكراوەیەكی تریان بەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتەكانی مووسڵ بڵاو كردۆتەوە، لەبارەی سێكس و چێژبینین لەو ئافرەتانەی كە غەیرە دینن و لەژێر تەمەنی پێگەیشتنن.
هاوكات لە بڵاوكراوەكە ئاماژە دراوە، كە دەكرێ دوو خوشك و لەگەڵ پووری و ئامۆژنی لەسەر یەك پێخەف لەگەڵیان بخەون، بۆ ئەو ئافرەتە كۆیلانەی كافرن و ئەو ئافرەتانەش كە سەر بە ئاینە ئاسمانییەكانی تر جگەلە ئیسلام.
پێگەی “ئەلعەرەبییە” بڵاوی كردۆتەوە كە سێكس لەگەڵ ئەو ئافرەتانەش بكەن كە لەژێر تەمەنی پێگەیشتووین و كڕین و فرۆشتن و گۆڕینەوەیان پێ بكەن، چونكە ئەمانە دەسكەوتنی موسڵمانان لە شەڕدا، ئەمەش نەریتێكە پێش هەزار و 500 ساڵ بوونی هەبووە.
هاووڵاتییانی مووسڵ ئەم هەنگاوەی داعش، بە رێگایەك دەبینین بۆ سەرنجڕاكێشانی گەنجانی تازە پێگەیشتوو كە ئارەزووی سێكسیان هەیە، تا لەو رێگەیەوە بیانبەن بۆ ریزەكانی خۆیان، ئەمە دوای ئەوەی لە رێی مووچەی بەرز و پارەوە شكستیان هێنا گەنجان كێش بكەن بۆ ریزەكانی خۆیان.
دانیشتووانی مووسڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گەنجانیان ئاگەداركردۆتەوە كە ئەمە فێلێكی نوێی تیرۆریستانە و وریا بن نەكەونە داوی تیرۆریستانەوە.