له‌به‌ر یاری گۆلڤی ئۆباما، بووك و زاوایه‌ك ئاهه‌نگه‌كه‌یان تێك ده‌چێت و دواتریش ئۆباما داوای لێبوردنیان لێ ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو بووك و زاوایه‌ك به‌نیازبوون ئاهه‌نگی زه‌واجیان له شوێنێك ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام دواتر زانیان كه شوێنی ئۆبامایه بۆ یاری گوڵڤ. هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه له‌شوێنه‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام شه‌وی به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا كه ده‌بێت شوێنیان بگۆڕن چونكه سه‌رۆك بریاری داوه هه‌مان رۆژ كه یه‌كشه‌ممه‌یه یاری گۆلڤ بكات. به‌ڵام دواتر كاتێ ئۆباما زانی ئاهه‌نگی زه‌واجی ئه‌و بووك و زاوایه‌ی تێكداوه. داوای لێبوردنی لێ‌كردن.
