كچێكی فه‌له‌ستینی به زه‌یتون كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ناودارانی فه‌له‌ستینی كێشاوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كچه هونه‌رمه‌ندی فه‌له‌ستینی ئه‌ریج لاون پێشه‌نگایه‌كی بۆ كۆمه‌ڵێك تابلۆی خۆی كرده‌وه. ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پیشه‌نگایه بوو زۆربه‌ی تابلۆكان به ده‌نكه زه‌یتون كرابوون. له‌وانه تابلۆی كه‌سه ناوداره‌كانی فه‌له‌ستین سه‌رۆكی كۆچكردووه‌ی فه‌له‌ستین یاسر عه‌ره‌فات و مه‌حمود ده‌رویشی شاعیر و چه‌ندان كه‌سی دیكه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی چه‌ند شوێنێكی شوێنه‌واری قودس”. هه‌ر له‌ناو پیشه‌نگاكه ڤیدیۆیه‌ك نمایش كرا كه‌ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه ئه‌و كچه چۆن تابلۆكانی به زه‌یتۆن دروست ده‌كات.
