پیاو و ئافرەت لە چی دەترسننوچە.نیت.ووشە
مرۆڤایەتی لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ پێك هاتووە، ئەوان سەرەڕای جیاوازی پێكهاتەی بایۆلۆجی و فەسلەجیان داوای یەكسانی لە نێوانیان لە ئەرك و مافەكان دەكەن، لێرەدا جیاوازییەك لە مەترسییەكانیان لە بەرامبەر ژیانی رۆژانە هەیە بەو شێوەیە:
مەترسییەكانی پیاو:
-نەبوونی پارەی پێویست، پیاوان هەمیشە لە نەبوونی پارەی پێویست بۆ بژێوی خێزان و منداڵ و بەڕێوەەبردنی كاروبارەكانی دەترسن.
-ترس لە فەشەلهێنان، پیاو هەمیشە لەفەشەلهێنان دەترسێت، بۆیە هەوڵ دەدات رۆلێكی كاریگەری لە كۆمەڵگەدا هەبێت.
-ترس لە بەتەمەنداچوون، تەنیا ئافرەت ئەو خەمەیان نییە، بگرە پیاوانیش لە رۆیشتنی گەنجێتی و هاتنی پیری دەترسن.
-ترسان لەلاوازی توانای سێكس.
-ترسان لە بێكاری یان لەدەستدانی كار.
-ترسان لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی.
-سوكایەتی پێكردن، پیاو هەمیشە لەوە دەترسێت سوكایەتی بەپیاوەتی و زیرەكیەكەیەوە بكرێت.
مەترسییەكانی ئافرەت:
-منداڵ بوون یان نەبوون و پەروەردەی مندڵ و خێزان، هەموو ئافرەتێك لە دوای هاوسەرگیری ئەو ترسەی لا دروست دەبێت.
-ترسان لە پێوەندی سێكسی، بەتایبەتی ئەگەر پیاوەكەی كەسێكی رۆمانسی نەبێت و توندوتیژ بێت.
-ترسان لە نەمانی خۆشەویستی، ئافرەت لە نەمانی خۆشەویستی مێردەكەی بۆی بەتێپەڕ بوونی كات ترسی هەیە.
-جیابوونەوە، هەموو ئافرەتێك ئەو ترسەی هەیە كە دۆخی هاوسەركارییەكەی بكەوێتە هەڕەشەی جیابوونەوە.
-ترسان لە نەمانی سەرنجراكێشی، ئەگەر بەرپرسیارەتی و سەرقاڵبوون بەئەركەكان زیادی كرد رەنگە ئافرەت روخساری دەرەوەی فەرامۆش بكات و بەو جۆرە لەوانەیە سەیركردنی پیاوەكەی بۆی بگۆڕێت.
-ترسان لە ناپاكی، هەموو ئافرەتێك ئەو ترسەی هەیە كە پیاوەكەی رۆژێك لە رۆژان ناپاكی لەبەرامبەردا بكات.
-ترسان لە ملكەچی تەواو بۆ پیاو، ئافرەت هەمیشە لە بەرەبەركانێ دایە لەو بابەتەدا ئەوان ترسیان لە زاڵبوونی تەواوەتی پیاو و رێگرتن لە خواست و ئەنجامدانی ئەو چاڵاكیانەی حەزیان پێ دەكات هەیە.