كچەكەی ئۆباما بە منداڵێكی ناشەرعی سكی پڕە
نوچەنێت-روسیا تودەی
مالیای تەمەن 16 ساڵان ،كچی ئۆباما، بە منداڵێكی ناچەرعی سكی پڕە و دەگوترێ ئۆباما بە زانینی ئەو راستییە تووشی شۆك بووە.
تەواوی خانەوادەی ئۆباما بە زانینی هەواڵی سكپڕیی مالیا تووشی سەرسوڕمان بوون، ئەویش ئامادە نییە ئەو كەسە ئاكشرا بكات كە منداڵەكەی پێ درووستكردووە. بەڵام سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپیەوە وتویەتی ئەو كەسەی مالیا سكی لێی پڕە كەسێكی سپی پێستە.
سەرەراِی ئەوەی بە بیستنی هەواڵەكە تووشی شۆك بووە، سەرۆك ئۆباما وتویەتی كە ئەو لەپشتی كچەكەیەتی و دژی هەنگاوەكەی نییە.
هەرچی میشیل ئۆبامای هاوسەری ئۆبامایە، هەرچەندە نەیشاردەوە كە تووشی شۆك بووە بەوەی كچەكەی لەو تەمەنە منداڵییەدا سكی پڕ بەەی، بەڵام هەستی خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بەوەی لەساڵی 1984 ەوە ئەمە یەكەمجارە لە كۆشكی سپی منداڵێك لەدایك ببێت.