توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: ده‌ستله‌ملانێ‌ ده‌رمانه‌

0

hug

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌ستله‌ملانێی كه‌سه‌ نزیكه‌كان وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و پاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كان و نه‌هێشتنی شه‌كه‌تبوون
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌سه‌ر 400 كه‌س كراوه‌. ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی سه‌ره‌ره‌ی سه‌رمابوونیان به‌ڵام تووشی نه‌خۆشی نه‌كه‌وتوون، چونكه‌ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هێزه‌ و له‌ناو كه‌سوكاریان ده‌ژین. به‌شێكی زۆریش په‌یوه‌ندی به‌و ده‌ست له‌ملانێیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ ئه‌جامی ده‌ده‌ن. ده‌ستله‌ملانێی و له‌باوه‌ش گرتن به‌پێ توێژینه‌وه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ باوه‌رخۆبوون و ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com