نوچه نێت
لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌و هۆكارانه ده‌كات كه بۆته رێگر له‌به‌رده‌م باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه.
قادر عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان، دوێنێ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی المدی وتویه‌تی” لیژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاروباری پێشمه‌رگه ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی له‌به‌ره ئه‌و هۆكارانه بكات كه رێگر بوونه له جێبه‌جێكردنی بریاره‌كان تایبه‌ت به باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه” ئه‌مه‌شی روونكردۆته‌وه كه پێشتر په‌رله‌مان بریاری له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه دابوو له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم” عوسمان ئه‌مه‌شی به رۆژنامه‌كه گوتووه كه هێزه‌كانی 80 و70 مووچه‌ی خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌چی له‌رووی كارگێرییه‌وه هه‌ر سه‌ر به حزبه‌كانن”. هێزی 80 سه‌ر به پارتی و 70 سه‌ر به‌یه‌كێتییه. ماوه‌یه‌ك ئه‌م دوو هێزه خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌چی تا ئێستا ئه‌مه ته‌نها بریار بووه جێبه‌جێ نه‌كراوه.