نوچەنێت-ئەلئان نیوز
شیری تەمەن 40 ساڵ فریشتەیەكی باڵدار دەبینێت لە ئاسمان لەكاتی ئۆتۆمبیل لێخوڕیندا كە ویستویەتی گەشت بكات بۆ گریت یارموس بۆلای خوشكەكەی .
ماڵپەڕی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی روونیكردۆتەوە كە دایكەكە داوای لە كچەكەی كردوە وێنەیەكی روونی ئەو فریشتەیە بگرێت كە لە ئاسمانی نورفۆلكدا بۆ ماوەی 30 خولەك دەركەوتوە .
ئەودایكە دەڵێت لەوانەیە ئەوە پەیامێك بێت لە باوكیەوە كە پێش 20 ساڵ مردوە، بینینی هیوای داهاتووی پێداوە.
هەروەها وتی كوڕەكەم بەمدواییانە توشی نەخۆشیەكی دەگمەن بوە ، بینیی ئەو فریشتەیە لەم كاتەی ساڵدا كە یادی لەدایكبوونی مەسیحە متمانەی لا دروست كردوە كە كوڕەكەی باری تەندروستی بەرەو باشی دەچێت.
