له كوردستان به “قوو قوو” ناسراوه و له ئه‌فه‌ریقا به ئه‌فسانه‌ی موزیك
نوچە.نیت.knn
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، گۆرانیبێژێكی به‌ته‌مه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فه‌ریقا له‌نێو هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌یه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به گۆرانیبێژی “قوو قوو” ده‌ناسرێت، جگه له‌وه‌ی ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به گۆرانيبێژێكی ره‌ش پێست ناوی ده‌برێت و هه‌ندێك ده‌ڵێن ژنه و هه‌ندێكیش به پیره‌مێرد ده‌یبینن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه خوێنه‌رانی كه‌ی ئێن ئێن سی بیزانن، ئه‌م گۆرانیبێژه، ناوی (فاتمه بن به‌ره‌كه)یه و له جیهاندا به (بی كیدودی – واته داپیره بچكۆل، به‌زمانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فه‌ریقا) ناسراوه.
بی كیدودی، خه‌ڵكی زنزیباره له ته‌نزانیایه و به ئه‌فسانه‌ی موزیكی ئه‌فه‌ریقاى رۆژهه‌ڵات ناوی ده‌برێت، ئه‌م داپیره‌یه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به گۆرانی “ڕاپ” دژایه‌تی “بزاوتی گه‌نجانی ئیسلامیی”ی ده‌كرد، كه رێكخراوێكی توندڕه‌وه له‌و وڵاته و شه‌ڕی ناوخۆی راگه‌یاندووه و هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاته قوربانی ده‌ستی ئه‌و بزوتنه‌وه توده‌ڕه‌وه‌ن.
بی كیدودی، له ته‌مه‌نی (100)ساڵیدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد، له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا ده‌ستی به گۆرانیوتن كردووه و ده‌یان كۆنسێرتی هونه‌ریی له زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقا و ئاسیا ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی ستایلی گۆرانیوتن بووه به‌شێوه‌ی “ته‌ره‌ب” ئه‌وه‌ش به تێكه‌ڵكردنی ستایلی عه‌ره‌بی و ئه‌فه‌ریقی له ئاواز و ئامێره موزیكه‌كانیدا و خاوه‌نی خه‌ڵاتی جیهانیی (ۆڵد موزیك ئێكسپۆ)یه.
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی زۆر زۆربووه و كه‌مێكیش پشتی چه‌ماوه‌ته‌وه و روخسارێكی پیری هه‌بوو، به‌ڵام گۆرانییه‌كانی زۆر گه‌رموگوڕی پێوه‌دیاربوو، هه‌ندێكجار خۆی به‌شداریی ده‌كرد له لێدانی ته‌پڵ و ئاڕاسته‌كردنی گروپه مۆسقیه‌كه‌یدا.
ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه له‌لایه‌ن زۆرێك له كه‌ناڵ و ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه جیهانییه‌كانه‌وه راپۆرت و به‌دواداچون بۆ ژیان و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی كراوه و گرنگی به‌تواناكانی دراوه و نهێنی ژیانی ئاشكراكراوه.