هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مایا دیاب ئه‌مساڵ به وێنه‌كانی چه‌ندین كێشه‌ی بۆ خۆی دروستكرد. جارێك به جلی عێراقی و جارێكی دیكه به حیجاب و ئه‌مجاره‌شیان به‌جلێكی دیكه هه‌رایه‌ك دروست ده‌كات. به‌ڵام كێشه‌ی تێدا نییه. ئه‌و له فیستڤاڵی سینه‌مایی دوبه‌ی ئاماده بوو. جلێكی سه‌رنجراكێشی له‌به‌ر كردبوو. بۆیه سه‌رنجه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و جلانه‌ی مایا دیاب رۆژ له‌رۆژ له زیاد بوون دا. به‌جوان و سه‌رنجراكێش و بوێر ده‌رده‌كه‌وێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان بۆ نووسیوه وا وه‌سفی ده‌كه‌ن كه له هه‌یفا سه‌رنجراكێشتر و به جورئه‌تتره
مایا دیاب له‌هه‌یفای تێپه‌ڕاند
0
Share.
