“مەسنجەر” گەشتە یانزە ساڵیەكەی بە پێداكێشانی هەسارەی عەتارد كۆتایی دێت
نوچەنێت- روسیا تودەی
كەشتی ئاسمانی “مەسنجەر” ی سەر بە ئاژانسی ناسای ئەمریكی ، كەنزیكەی سێ ساڵە زانیاری لەبارەی هەسارەی عەتارد كۆدەكاتەوە، خەریكە دەگاتە كۆتایی كارەكەی.
پێشبینی دەكرێت لە مانگی ئازاری ساڵی 2015 خۆی بكێشێت بە هەسارەی عەتارددا.
كەشتی مەسنجەر ئامانجەكانی خۆی بە زیادەوە پێكا، ساڵی 2004 بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا بە ئامانجی گرتنی 2500 وێنەی سەر رووی هەسارەی عەتارد، بەڵام ئەو زیاتر لە 250 هەزار وێنەی لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا گرتوە كە بە دەوری هەسارەكەدا سوڕاوەتەوە، باشترین رووماڵی سەر رووی عەتاردی كردوە تا ئێستا.
پێش مەسنجەر كەشتی “mariner 10” تاكە كەشتی بوو كە بۆ عەتارد نێردرابوو لە حەفتاكانی سەدە رابردوودا، كە تەنها 45% روی عەتاردی روماڵ كرد، بەڵام مەسنجەر لە هەموو رووەكانی هەسارەكەوە وێنەی گرتوە.
كاری مەسنجەر كاتێم تەواو دەبێت كە سوتەمەنیەكەی كۆتایی پێبێت و هێزی كێشكردنی عەتارد رایدەكێشێت بەرەو رووی هەسارەكە.
بەبۆنەی ئاهەنگگێڕانی بە سەركەوتنی كارەكەی بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، ئاژانسی ناسا و زانایانی كەشتی مەسنجەر لە پەیمانگای كارنجی بۆ زانست و تاقیگەی فیزیا لە زانكۆی جۆنز هۆبگنز بڕیاریاندا كێبڕكێیەك ساز بكەن بۆ ناونانی پێنج چاڵی سەر رووی عەتارد كە كەشتیە ئاسمانیەكە وێنەی گرتبوون.
ناونانی ئەو چاڵانەش لەسەر شەرەفی خەڵك دەبێت، ئەوانەی بەشداری دیاریان كردوە لە ئەدەب و زانستی مرۆڤایەتیدا لە هونەرمەندان و نوسەران و شاعیران و سەماكەران و تەلارساز و میوزیسیان و ئاوازدانەران و خەڵكی تر، لە رووی مێژووییەوە پێویستە كەسایەتیەكی ناودار بێت بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ و بەلایەنی كەمەوە سێ ساڵ پێش ئێستا كۆچی دوایی كردبێت.
چاڵەكان تیرەكانیان لە نێوان 24 بۆ 105 كیلۆمەتردایە.
