قوتابیەك ئامۆژگاری سەرۆكی چین دەكات كێشی خۆی دابەزێنێت

0

F201303150919481773914690

قوتابیەك ئامۆژگاری سەرۆكی چین دەكات كێشی خۆی دابەزێنێت

 

نوچەنێت-سكای نیوز
قوتابیەكی چینی لە وتارێكی كراوەدا ئامۆژگاری شی جین بینگی سەرۆكی چین دەكات كێشی خۆی دابەزێنێت بۆ ئەوەی وەك ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیای لێبێت، ئەم وتارە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوبۆوە پێش ئەوەی حكومەتی چین بیسڕێتەوە لەسەر وێبسایتەكان.
نیو زیروی تەمەن نۆ ساڵ نوسیویەتی ” مامە شی دەتوانیت كەمێك لە كێشت دابەزێنیت، ناڵێم وەك ئۆباما خۆت لاواز كە بەڵام وەك پۆتین باشە”
هەروەها زیرو پێشنیاری كردوە كە چین پەلە بكات لە بۆ چونەسەر مەریخ و دەڵێت ” ویلایەتە یەكگرتوەكان و روسیا و هەتا یەكێتی ئەوروپا و هیندستانیش پلانیان داناوە بۆ چونە سەر مەریخ ، با ئێمەش پەلە بكەین”
ئەم وتارە بە سەرۆك نەگەیشتوە بەڵكو باوكی منداڵەكە كاتێك وتەكانی منداڵەكەی بینیوە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی كردۆتەوە.
ئەم وتارەی وەك بەشێك لە ئەركی قوتابخانە نوسیوە پێش ئەوەی بە خێراییەكی زۆر لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاو بێتەوە، بەڵام دەسەڵاتداران لە هەموو وێبسایتە هەواڵییەكان كێشایەوە.
باوكی منداڵەكەش پێشبینی نەدەكرد ئەم وتارە ئەو هەموو گرنگیەی پێبدرێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com