داواکارم”ڕەحیم ستێرلینگ”بمێنێتەوە.

0

417028_heroaداواکارم یاریزان”ڕەحیم ستێرلینگ”بمێنێتەوە.

نوچە.نێت:وەرزشی

کاپتن و سەرکردەی نێو یاریگای یانە سوورە خوێنییەکەی ئینگلتەڕا داوا دەکات هەرچی زووە کار بکرێت بۆ ڕازی کردنی یاریزان “ستێرلینگ”  تا چەند ساڵێكی تر لە قەڵای “ئەنفێڵد” بمێنێتەوە.

دوای ئەوەی هەندێك کێشە درووست بووە لە میانەی نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ” لە نێوان ئەو یاریزانە و یانەی لێڤەرپۆلی ئینگلیزی،سەرکردەی نێو یاریگەی یانە سوورەکەی ئینگلتەرا داواکارە ئەو یاریزانە لە “لێڤەرپۆل”بمێنێتەوە.
“ستیڤن جێرارد”هۆکارەکانی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەخاتە ڕوو و دەڵێت “ئەو یاریزانێکی بەتوانایە،ئێمە زۆر یاریزانی باشمان لە دەست داوە،بەڵام ئەم جارە تکاکارم ئەم یاریزابە لە “لێڤەرپۆل”بمێنێتەوە،یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ”یاریزانێکی خۆشەویستە لە لای هاندەران و سەرجەم هاندەرانی یانەکە خۆشییان دەوێت،بۆیە پێویستە ئەو یاریزانە بمێنێتەوە،تواناکانی و شێوازی یاریکردنی بۆ یانەکەمان پێویستە”.

ئێستا یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ”لە لێواری پەیوەندی کردنییەتی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بۆیە بۆ پێش گرتن لەو ڕووداوە “جێرارد” داوای خۆی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە بە مەبەستی ڕازی کردنی یاریزان “ڕەحیم ستێرلینگ”لە یانەی “لێڤەرپۆل”.

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com