“ماریۆ” بۆ یارییەکەی بەرامبەر ستیزنس یاری ناکات بەهۆی…..

0

733222_heroa“ماریۆ” بۆ یارییەکەی بەرامبەر ستیزنس یاری ناکات بەهۆی…..

نوچە.نێت:وەرزشی
دوای ئەوەی وێنەیەکی لە ماڵپەری کۆمەڵایەتی “ئینستاگرام” بڵاو کردوە یاریزان ماریۆ بالۆتێلی بە بڕی 25 هەزار جونەی ئیستەرلینی و بۆ ماوەی یەک یاری سزا درا.

ئێوارەی دوێنی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری ڕاگرتنی یاریزان “ماریۆ بالۆتێلی”هێرشبەری یانەی لێڤەرپۆلی بڵاو کردەوە،لە یانێکی فەرمیدا یەکیتی تۆپی پێی ئنگلتەڕا ڕایگەیاند،دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنی بەرواری 18/12/2014 لە دانیشتنێکی فەڕمی یەکێتییەکەماندا هەڵسەنگاندنمان بۆ هەڵس وکەوتەکانی یاریزان “ماریۆ بالۆتێلی”کرد گەشتینە ئەو بڕیارەی کە ئەو یاریزانە سزا بدرێت.

لەو بەیاندا هاتووە،ئەگەر بێت و جارێکی تر وێنەی لەو جۆرە بڵاو بکاتەوە سزاکە لەسەر ئەو یاریزانە توند تر دەبێت و ئەگەری هەیە لە خوولەکە ڕابگیرێت.

بالۆتێلی وێنەیەکی لە ئینستاگرام بڵاو کردووەتوە کە تێیدا گاڵتە بە بڕیارە و یاساکانی خوولی ئینگلیزییەوە دەکات،ئەمە یەکەم جار نییە ئەو یاریزانە لەو جۆرە رەفتارە بنوێنێت.بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی دوا ئاگادار کردنەوەیان بەو یاریزانە داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com