نەخشەكانی گوگڵ ئیرس بونەوەرێكی دەریایی زەبەلاح دەدۆزێتەوە
نوچەنێت- روسیا تودەی
لە یەكێك لە وێنەكانی گوگڵ ئێرسدا بونەوەرێكی دەریایی زەبەلاح دەركەوتوە كە قەبارە گەورەكەی ئەو بیرۆكەیە رەت دەكاتەوە ماسی قرش بێت و خێراییەكەشی دەریدەخات كە نەهەنگ نیە، وێنەكە لە ئاوە پیرۆزەییەكانی یەكێك لە كەنداوە زۆر روونەكانی نیوزلەندا گیراوە.
وێنەی ئەو بونەوەرە زەبەلاحە لە گوگڵ ئێرسدا لە كەنداوی Oke دەبینرێت لە ناوچەی كەنداوی دورگەكان كە مانگە دەستكردەكان وێنەیان گرتوە.
ئەندازیار “بیتا وایتهیرا” وێنەكەی لەسەر گوگڵ ئیرس گرتوە لەكاتێكدا لە ماڵەكەی خۆی دەگەڕا، ئەو بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئوسترالی وتوە ئەو بونەوەرە لەوانەیە درێژیەكەی 12 مەتر بێت.
وایتهرا وتی :” لەوە ناچێت نەهەنگ بێت ، زۆر گەورە و پانیشە بۆیە لەوە ناچێت قرش بێت ، هیچ شوێنەوارێكی واش نابینرێت كە بیسەلمێنێت بەلەمە یان كەشتیەكی گەورە، دەبێت ئەو بونەوەرە زۆر زەبەلاح بێت بۆ ئەوەی شوێنەوارێكی وا گەورە بەجێبهێڵێت.
كەنداوی Oke كەنارەكانی بە لمی سپی داپۆشراوە و قوڵی دەریاكەشی دەگاتە 40 مەتر لەگەڵ نزمبونەوەی لەناكاو لە قوڵایی كەنداوەكەدا.
ئەمە یەكەمجار نیە كە مانگە دەستكردەكان وێنەی بونەوەری دەریایی سەیر و نامۆ بگرن ، هەروەك لە مەكسیك وێنەی بونەوەرێكی سەیر گیرابوو كە لە نزیك وێستگەی دەرهێنانی نەوت لە كەنداوی مەكسیك مەلەی دەكرد، هەروەها لە ئاوەكانی ئیستابلی كەناراوەكانی باشوری لەندەن وێنەی گەورەترین قرژاڵی دەریایی گیرا.