تایبەتمەندی كەسێتیت بەپێی شوێنی خاڵی سەر روخسارت
هەمیشە نییشانە و خاڵ جوانی و سەرنجڕاكێشییەكی زیاتریان داوە بە خانمان و لەسەر روخسار و جەستەیان بڵاو بوونەتەوە قەبارە و ڕەنگیشیان جیاوازە، خاڵەكانی سەر روخساریش بەپێی شوێنەكانیان تایبەتمەندی جیاواز لە كەسایەتیت دا دروست دەكەن بەم شێوەیە:
• خاڵی سەر ناوچەوان: ئەگەر خاڵەكە لە ناوەڕاستەوە یان لە تەنیشتەكانی ناوچەوانەوە بێت ئەوا دەریدەخات كە كەسایەتیەكی بەهێزت هەیە زۆر بڕوات بە بیرۆكەكانی خۆت هەیە، وەك ئەستێرەی ناوداری ئەمریكی ئەنجیلینا جولی كە خاڵەكەی دەكەوێتە سەر برۆكانی.
• خاڵی نزیك چاو: شێوازێكی سەرنجڕاكێش و كەسایەتیەكی رۆمانسی و خەیڵاویت هەیە وەك ساندرێلا، هەمیشە بە ئەرێنی سەیری ژیان و ڕوداوە ناخۆشەكان دەكات بە هێمنیەكەی ئارامی بە دەوروبەریدا بڵاو دەكاتەوە.
• خاڵی سەرلێو:خاڵەكەت سەرنجی چواردەورت ڕادەكێشێت جوانترت دەكات، هەروەها دەریدەخات كە تۆ ژنێكی زیرەكیت و زوو تێدەگەیت، حەزت لە ژیانی كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانیە و ڕقت لە كۆت و بەندە.
• خاڵی چەناگە: تۆ ژنێكی مۆدێرنیت حەزت لە مۆدە و رێكپۆشیە، كەسایەتیەكت هەیە كە حەز لە ڕێكخستنی سەرجەم وردەكارییەكانی ژیانت دەكەیت.
• خاڵی سەر رومەت: خانمێكی نەرم و نیان و پاك و دڵناسكی.
• خاڵی سەر لوت: ژنێكی سادەیت و زۆر گوێ بە وردەكاریە بچوكەكان نادەیت بە مەرجێ هیچ كەسێك هێرش نەكاتە سەر كەرامەتت.