ئێكزاكتۆ … ئەو گوللـه قەناسەی كە دەتوانێت پێچ بكاتەوە و ئاراستەكەی بگۆڕێت

0

exactoئێكزاكتۆ … ئەو گوللـه  قەناسەی كە دەتوانێت پێچ بكاتەوە و ئاراستەكەی بگۆڕێت

نوچەنێت_ سكای نیوز

گوللـه ی ئێكزاكتۆی قەناس دەتوانێت ئامانجەكەی لە دووریەكی زۆرەوە بپێكێت ئەگەر ئامانجەكە جوڵاویش بێت یان لەپشت دیوارەوە بێت یان لە كەش و هەوای خراپدا بێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا توانی بە سەركەوتویی ئەو گوللـه یە تاقیبكاتەوە كە دەتوانێت دوای هاویشتنی ئاراستەكەی بگۆڕێت لەگەڵ ڕەچاو كردنی خێرایی با و جوڵەی ئامانجەكەی.
كۆمپانیای “تیلدین تێكنۆلۆجیس” ئەو گوللـه یەی دروست كردوە و ناوی ناوە ” پیتاكی وردبینی بێكۆتایی” كورتكراوەكەی ئێكزاكتۆیە واتە وردبین.
لە گرتە ڤیدیۆیی تاقیكردنەوەكەدا كە دوو گوللـه دەتەقێنێت لە دووەم گوللـه دا دەردەكەوێت كە چۆن ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت بەرەو ئامانجە جوڵاوەكەی و بە وردی دەیپێكێت.
كۆمپانیاكە هیچ زانیاریەكی لەسەر چۆنیەتی دروستكردنی گوللـه كە و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئاشكرا نەكردوە.
ئەو قەناسە لێزەر دەهاوێت كە گوگوللـه زیرەكەكە دوای دەكەوێت لە كاتی جوڵانی ئامانجەكەشیدا.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتوە كە ئامانجەكە لە دووری 2475ی مەترەوە دوورە لە قەناسەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com