ئۆباما: بەهۆی رەنگی پێستمەوە هێشتا هەندێك كەس وەك خزمەتكار یان گارسۆنی چێشتخانە سەیرم دەكەن

0

800px-Michelle_and_Barack_Obama

نوچەنێت – سكای نیوز

باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا باسی لەو هەڵوێستانە كرد كە توشی بوە بەهۆی رەنگی پێستیەوە لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانە ، بەجۆرێك هەندێك كەس پێیان وایە كە ئەو تەنها خزمەتكارێك یان شاگردی چێشتخانەیە.
رۆژی چوارشەممە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری “بیبۆل” باراك ئۆباما وتی :” هیچ پیاوێكی رەشپێست نیە لە تەمەنی مندا بێت و كاتێك لە چێشتخانەیەك دێتە دەرەوە یەكێك سویچی ئۆتۆمبێلەكەی پێنەدات و دای لێبكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لە پاركی ئۆتۆمبیلەكاندا بۆ رابگرێت”
خانمی یەكەمی ئەمریكاش میشێل ئۆباما وتی هەندێك كەس پێیان وایە كە هاوسەرەكەم تەنها گارسۆنێكە لە ئاهەنگێكی فەرمیدا داوای لێكراوە كە كوپێك قاوە بهێنێت.
میشێل ئۆباما خۆشی بەو ئەزمونانەدا تێپەڕیوە ، بەمدواییانە لە یەكێك مۆڵە بازرگانیەكان خەریكی بازاڕ كردن بوە و یەكێك داوای لێكردوە شتومەكی سەر رەفەكەی بۆ بهێنێتە خوارەوە.
خانمی یەكەم وتی :” پێموایە خەڵك بیریان چوەتەوە ئێمە بۆ ماوەی 6 ساڵ لە كۆشكی سپیدا ژیاوین”
هەروەها وتی ” پێش ئێستا ئۆباما تەنها پیاوێكی ڕەشپێستی ئاسایی بوە كە لە گەڕەكێكی باشوری شیكاگۆ دەژیا و بە گران تاكسی دەستدەكەوت”
ئەم قسانەی باراك ئۆباما و هاوسەرەكەی لەوەوە هات دوای زیادبوونی گرژیە رەگەزپەرستیەكان لە ئەمریكا و كوشتنی میكل براونی رەشپێست لە شاری فیرگسۆنی ویلایەتی میسوری و ئیریك گارنەر لە نیۆرك .
باراك ئۆباما وتی پەیوەندی نێوان ڕەگەزەكان لە ئەمریكا بەرەو باشی چوە بەڵام پێویستی بە پێشكەوتن و گەشەپێدانی زیاتر هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com